دەمیرتاش: ئەگەر لەکۆی دوو هەزار سندوق ١٥٠ دەنگ بڕوات ئەوا سێ ملیۆن دەنگمان دزراوە

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، لە پەیامێکدا لە تویتەر کە لە ڕێگای پارێزەرەکانی لە زیندانەوە بڵاوی کردوەتەوە، کەموکوڕی لە هەڵبژاردنەکانی ١٤ ی ئەم مانگەی تورکیا دووپاتدەکاتەوە.

سەڵاحەدین دەمیرتاش باسی لەوەشکرد، ئەگەر ١٥٠ دەنگ لە هەریەکێک لەو ٢٠ هەزار سندوقە دزرابێت، ئەوا سێ ملیۆن دەنگ دەکات و ئەوەش بەسە بۆ گۆڕینی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان.”

دەمیرتاش بانگەشەی ئەوە دەکات کە ساڵانێکە هەڵبژاردنەکان بە ساختەکاری بەڕێوەچوون.

چەند پێشنیازێکی بۆ داهاتوو خستەڕوو دەڵێت ” بەڕێوەبەرانی ناوچەکان کە بەرپرسانی سندوقی دەنگدان دیاری دەکەن، نابێت ڕێگە بە کەسێک بدەن کە نایناسن و دڵنیا نین لێی.

جگە لەوانەی ئەرکی فەرمییان هەیە بەلایەنی کەم دوو چاودێر لەسەر هەر سندوقێک جێگیربکەن.

لە پەیامەکەیدا وتی، پێویستە هەمووان لە کاتی ژماردنی دەنگداندا بگەڕێنەوە لەسەر سندقەکان بن، سەیری ژماردنی دەنگەکان بکەن، تێبینی بنووسن، دڵنیابن لە نوسراوی ئەنجامەکان بە دروستی و کاتەکانی، تەواوی پرۆسەی ژماردن و خولەکەکانی کۆتایی بە ڤیدیۆ تۆمار بکەن، وێنەی خولەکی ژماردنی دەنگەکان دەبێت بگوازرێنەوە بۆ سەر ماڵپەڕە و سایتەکە کراوە بێت بۆ گشتیی.”

دەشڵێت ،”ساڵانێکە ئەردۆغان بەم شێوەیە لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت و مەهەپەش لە هێڵی لەسەدا ١٠ هێڵراوەتەوە. بێگومان ساختەکاری تریش کراوە بەڵام بەداخەوە ئێمە لەبارەیانەوە نازانین. بۆیە ئەگەر تەنها ئاگاداری سندوقەکانی دەنگدان بن ئەوا هەڵبژاردنەکە سەردەکەوێت”.

داوا لە پشتیوانانیشی دەکات “هەرگیز کۆڵنەدەن.

پەیوەندیدار