بۆیەکەمجار لە مێژوی ئەمەریکادا، سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەرانى ئەمەریکا لە کارەکەى لادرا.
کێڤن مەکارتی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە 216 دەنگی بەڵی و 210 دەنگی نەخێر، بەهۆی بەرهەڵستیەوە لەلایەن پارتەکەیەوە دورخرایەوە و ئەمەش لە مێژوى ئەمەریکادا بۆ یەکەمجارە روبدات و سەرۆکى ئەنجومەنى نوێنەران لە کارەکەى دوربخرێتەوە بە تایبەتیش لەلایەن پارتەکەى خۆیەوە.
مات گایتز نوێنەری کۆمارییەکان، پێشنیاری کردوە بۆ ئەوەی دەنگ لەسەر لابردنی مەکارتى بدرێت، نیگەرانی خۆشی لە سەرکردایەتی مەکارتی دەربڕی دوای ئەوەی هەفتەی رابردو نەیتوانی پڕۆژەیاسای بودجەی حکومەت پەسەند بکات، کە ئەولەویەتەکانی خەرجکردنی پارێزکارانە بو.
مەکارتی لە مانگی یەکدا بوە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانى ئەمەریکا و دوای چەندین خول لە دەنگدان کە گەیتز و کۆمارییەکانی دیکە دژی کاندیدبونی بون.