زیاتر لە رۆژ بەسەر راگرتنی ھەناردەی نەوتی ھەرێم تێپەڕی کە بەھۆیەوە زیانی حەوت ملیار دۆلاری لێکەوتوەتەوە.
کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ١١ی تشرینی یەکەم ٢٠٠ رۆژە کە دەکاتە شەش مانگ و ٢٠ رۆژ ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە رێگەی بۆری نەوتی عێراق-تورکیا راگیراوە و زیانی حەوت ملیار دۆلاری بە ھەردوو حکومەتی ھەرێم و عێراق و کۆمپانیاکانی ئەندامی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان گەیاندووە کە زیانەکە رۆژانە ٢٣ ملیۆن دۆلارە.
مایڵز کاگینز وتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستانیش رایگەیاند، زیانە داراییەکان رۆژانە زیاتر دەبن، بۆیە داوای چارەسەرێکی خێرا دەکەن بۆ کێشەکان و لێکتێگەیشتنێکیش لەنێوان عێراق و ھەرێمی کوردستان ھەبێت بۆ پێدانی پارەی کۆمپانیاکان لە داھاتوودا، وەک ئەندامانی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستانیش ئامادەن لەگەڵ ھەموو لایەنەکان ھاوکاربن بۆ گەیشتن بە چارەسەرێک کەمافەکانیان بە بەپێی گرێبەستەکانیان بپارێزێت و پەرە بە وەبەرھێنان لە عێراق و ھەرێمی کوردستان بدەن.