ڕێكخراوی مافه‌كانی مرۆڤ ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر سه‌رۆككۆماری عێراق ڕه‌زامه‌ندی بدات له‌سه‌ری، لانی كه‌م 150 كه‌س له زیندانی ناسرییه له‌سێداره ده‌درێن به‌بێ هیچ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی پێشوه‌خته، ئه‌مه‌ش ترسی گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌سێداره‌دانی به‌كۆمه‌ڵ له عێراق ده‌خاته‌وه به‌رباس.
ڕێكخراوه‌كه باسی له‌وه كردووه، له 25ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی ڕابردوو، عێراق 13 پیاوی له زیندانی ناسریه له‌سێداره داوه، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م له‌سێداره‌دانی به‌كۆمه‌ڵ بووه له‌دوای ساڵی 2020 كه تێیدا 21 كه‌سی دیكه‌ی پێكه‌وه له‌سێداره دا.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت “له جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دانی به‌كۆمه‌ڵ له 25ی كانوونی یه‌كه‌می ڕابردوو ڕه‌چاوی هیچ مافێكی زیندانییه‌كان نه‌كراوه، به جۆرێك بووه كه ئێواره‌ی پێش له‌سێداره‌دانه‌كه به بڵندگۆ ناوه‌كان خوێندراونه‌ته‌وه و بڕیاره‌كه‌یان پێ ڕاگه‌یاندوون، له به‌یانی ڕۆژی دواتر به‌كۆمه‌ڵ له‌سێداره‌یان داون.”
هاوكات ڕێكخراوه‌كه گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌سێداره‌دانی به‌كۆمه‌ڵ له عێراق به مه‌ترسییه‌كی جدی ناو ده‌بات و داوا ده‌كات، حوكمی له‌سێداره‌دان دوا بخرێت به‌ئامانجی ئه‌وه‌ی له داهاتوودا سزای له‌سێداره‌دان هه‌ر نه‌مێنێت.