خانمە گۆرانیبێژی کورد دڵنیا ڕەزازی نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی (دەبارێ) بڵاودەکاتەوە.
دڵنیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، ئاماژەی بە نوێترین کاری هونەری خۆی کردووە و دەڵێت، بەرهەمەکەی ناوی (دەبارێ)یە و بەمزوانە لە چەناڵی یوتوبی تایبەتی خۆی پێشكەشی هەوادار و گوێگرەکانی دەکات.
دڵنیا كچی هونەرمەندان (ناسر ڕەزای و مەرزییە فەریقی)یە، ساڵی (١٩٧٩) لە شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە، ساڵی (٢٠٠٦) ئەلبوومە تەواونەكراوەكەی دایكی بە دەنگی خۆی بڵاوكردەوە، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپیشە، هاوکات ئەو خانمە گۆرانیبێژە لەگەڵ ھونەرمەند ناسر ڕەزازی باوکی چەند ئاھەنگ و کۆنسێرتێکی جەماوەرییان لە ئەوروپا سازکردووە، بڕیارە لە داهاتووشدا چەندین بەرهەمی تۆماركراوی دیكەی بڵاوبكاتەوە.