ڕێکخراوی ژنانی زەحمەتکێشانی کوردستان لقی کەرکوک بەسەرپەرشتی (هاوڕێ بێخاڵ ) ئەندامی دەستەی باڵای ڕێکخراو پێشوازیان کرد لەشاندێکی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان
لەمیانەی سەردانەکەیاندا باس لە گرفت و کێشەی ژنانی ناوچەکەو رێگە چارەکرد.
وەباس لە هەماهەنگی و کاری زیاتر بۆ خزمەتی دۆزی ژنان ئاماژەى پێدرا
هاورێ بێخال باسی لەوە کرد کە پێویستە ژنان لە ژێر یەک چەتردا کۆ بکرێنەوە و تا چیدی ئەو پەرش و بلاویانە نەمێنێ لەناو ڕێکخراوەکاندا ژنان یەک دەنگ بن لەئاستی داخوازیەکانیان.
وەفدی میوان هاوکاری و پەیوەندیان بۆ ڕێکخراو دوپات کردوە کە هەمیشە هاوکاری یەک بن.