ھاوپەیمانی ھەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی سکرتێری لایەنەکانی (زەحمەتکێشان، شیوعی، سۆسیالست) کۆبووەوە
ھەر سێ لایەنی ھاوپەیمانی ھەرێمی کوردستان (زەحمەتکێشان، شیوعی، سۆسیالست) کۆبوونەوە.
سەرلە بەیانی رۆژی پێنجشەمە 25ی تەمووز با ئامادەبوونی موحەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری پارتی سۆسیالستی کوردستان، بەڵێن عەبدولڵا سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، کاوە مەحمود سکرتیری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان لە شاری سلێمانی کۆبوونەوە.
لایەنەکانی ناو ھاوپەیمانی ھەرێمی کوردستان گفتوگۆیان کرد لەسەر ڕەوشی سیاسی عێراق و کوردستان و ھەنگاوەکانی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.
لە کۆبوونەوەکەدا کارەکانی لیژنەی باڵای ھاوپەیمانی ھەرێمی کوردستان گفتوگۆیان لەبارەیەوە کرا، پاشان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بەڵێن عەبدولڵا ئامانجی کۆبوونەوەکەی بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن خستەڕوو.
