بەناوی خوای گەورە و میهرەبان
بەڕێز خانەوادە و بنەماڵەی تێکۆشەری کۆچکردوو کاک بەهمەن حوسێن
هەڤاڵانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
خەمبار و دڵگرانبووین بەبیستی هەواڵی کۆچیدوایی سەرکردە و تێکۆشەر کاک (سەباح حوسێن، ناسراو بە بەهمەن حوسێن).
کاک بەهمەن، سەرکردە و کادرێکی دڵسۆز و خەباتگێڕبوو، لە سەختترین ڕۆژەکاندا، کە سەرەتاکانی لاوێتی بوو لەخۆبردوانە هەستی بە ئێش و ئازاری میللەتەکەی کرد و چەکی پێشمەرگایەتی و بەرگری لە میللەتەکەی کردە شان، لە قۆناغی پێکهێنانی دامەزراوە دەستوری و حکومییەکانیشدا، بەوپەڕی دڵسۆزیی و پێشمەرگانە خزمەتی کرد.
بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و هاوخەمی قوڵی خۆمان ڕادەگەیەنین، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکار و گشت هاوڕێیانی دەکەین.
داواکارین لە خوای گەورە کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین ببەخشێت و سەبر و ئارامیش بە هەمولایەک.
محەمەد حاجی مەحمود
۱٦ـی ئایاری ۲٠۲٥




