ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێکەوتی 13-8-2015 بەڵێن عەبدوڵا سکرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان بە یاوەری شاندێکی مەكتەبی پەیوەندیەكان ئیبراهیم پاشا ، دڵشاد ڕەمەزان لە شاری هەولێر سەردانی حزی ڕزگاریی کوردستانیان کرد لە لایەن ڕێكار ئەحمەد سکرتێری حزبی ڕزگاری كوردستان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتیەوە بە گەرمییەوە پێشوازییان لێکرا، لە دیدارێکدا باس لە ڕەوشی هەنووکەیی کوردستان و ناوچەکە کرا.
هەروەها پەیوەندی نێوان حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و حزبی ڕزگاریی کوردستان تەوەرێكی تری دیدارەكە بوو.






