بەڕێز هاوڕێ مام خدر ڕووسی سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان.
بەرێز : مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی كوردستان
بابەت: پیرۆزبایی
سڵاوێكی گەرم..
بە بۆنەی یادی 30 ساڵەی دامەزراندنی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوە دەكەین و هیوادارین ئەم یادە وێستگەیەك بێ بۆ بەهێزکردنی پێگەی سیاسی و جەماوەری بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی كوردستان و درێژەدان بە خەبات بۆ بەدیهێنانی حوکمڕانیەکی دادپەروەرانە و ئازادی و یەکسانی کۆمەڵایەتی.
بەرێزان:
لە یادی 30 ساڵەی دامەزراندنی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، جەخت لەسەر پێویستیی کار و خەباتی هاوبەش و پتەوكردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان دەکەینەوە. جارێکی دیکە جەخت لەسەر پێویستیی تێکۆشانی چینایەتی دەکەینەوە لە بەرانبەر ناعەدالەتی و بێباکی دەسەڵات لە دابینکردنی مووچە و کار و ژیانێکی شایستە بۆ خەڵکی کوردستان.
لەگەڵ ڕێزماندا..
مەكتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
24 ی ئابی 2025




