بەڕێز کاک بەڵێن عەبدوڵا- سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
بەبۆنەی کۆتایی هاتنی کارەکانی (١٢)هەمین کۆنگرەی حزبتان و هەڵبژاردنەوەتان بە سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابت و ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی دەکەم و هیواخوازم لەپێشکەوتنی بەردەوامدا بن.
دۆخی ناوچەکەو گۆڕانکارییە خێراکان پێویستی بە یەکڕیزی و یەکگوتاری هێزو لایەنە سیاسییەکان هەیە، ئومێد دەکەم سەرجەم هێزو لایەنە سیاسییەکان لەپێناو ئامانجە وەدینەهاتووەکانی گەلەکەمان و گەیشتن پێی، خەبات بکەن و پێکەوە بەرەو یەک ئامانج تێبکۆشن.
دووبارە پیرۆزبایی خۆمتان ئاراستە دەکەم.
براتان
کۆسرەت رەسول عەلی