ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا رایگه‌یاند، خوازیاری دانوستانی راستەوخۆی نێوان ئەمریکا و ئێرانه بۆ کەمکردنەوەی گرژییه‌كان و په‌ره‌سه‌ندنی جه‌نگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست له‌باره‌ی پرسی ژێرخانی وزه‌وه.
ماکرۆن له په‌یامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ژمارەیەک لە دەوڵەتانی کەنداو بۆ یەکەمجار لە توانای بەرهەمهێنانیاندا کراونەتە ئامانج، هەر وەک چۆن پێشتر ئێران کرابووە ئامانج.
داواشی کرد هه‌رچی زووه گوتووێژی ڕاستەوخۆ لەنێوان ئەمریکییەکان و ئێرانییەکان لەسەر ئەم پرسە ئەنجامبدرێت.




