ئێوارەی رۆژی 10/05/2026، لە قەزای شەقڵاوە بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان، نووسەران و ڕۆشنبیران و خانەوادەی “مەم”، لە مەڕاسیمێکی شایستە پەردە لەسەر پەیکەری چیرۆكنووس و نووسەر و ڕۆژنامەنووسی دیار و ناسراوی کورد محەممەد مەولوود ( مەم ) لادرا.
لە مەراسیمەکەدا، چەند وتەیەک پێشکەشکرا و باس لە ژیان و بەرهەمەکانی نووسەر و تەکنیکی چیرۆکنووسی و کاری ڕۆژنامەنووسی و خزمەتی وشە و وێژەی کوردی “مەم” کرا، پاشان کۆبەرهەمی نووسەر بە دیاری بە ئامادەبووان درا.
شاندی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان بە بەشداری بێکەس قادر، دڵزار عەبدولڵا و زەیتۆ ئیسماعیل ئامادەی ئەم مەراسیمە بوو.
شایانی گوتنە محەممەد مەولوود “مەم” لە ساڵی 1927 لەدایکبووە و لە ساڵی 1987 كۆچی دوایی كردووە و لە شەقڵاوە نێژراوە.








