بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن بە بکوژی بێدەنگ دەناسرێت چونکە هۆکاری سەرەکییە بۆ جەڵتەی مێشک و نەخۆشییەکانی دڵ و گورچیلە هەرچەندە پیاسەکردنی ڕۆژانە یارمەتیدەرێکی باشە بۆ دابەزاندنی بەڵام پسپۆڕان دەڵێن سێ نەریتی ڕۆژانە هەن کە کاریگەرییان لە پیاسەکردنزیاترە.
یەکەم نەریتی کاریگەر کەمکردنەوەی خوێ و سۆدیۆمە چونکە خواردنی زۆری خوێ دەبێتە هۆی گرتنی ئاو لە جەستەدا و ئەمەش پەستان دەخاتە سەر دەمارەکان بۆیە پسپۆڕان پێشنیار دەکەن ڕۆژانە کەمتر لە ١,٥٠٠ میلیگرام خوێ بخورێت و پەیڕەوی سستمی خۆراکی DASH بکرێت کە پشت بە سەوزە و میوە و دانەوێڵە دەبەستێت و گۆشتی سوور و شەکر کەم دەکاتەوە.
دووەم نەریت خواردنەوەی ئاوی پێویست و شێداربوونەوەیە چونکە وشکبوونەوەی جەستە دەبێتە هۆی گرژبوونی دەمارەکانی خوێن و خواردنەوەی ٦ بۆ ٨ پەرداخ ئاو لە ڕۆژێکدا مەترسیی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن کەم دەکاتەوە بە گشتی پێویستیی ڕۆژانە بۆ ژنان نزیکەی ١١.٥ پەرداخ و بۆ پیاوان ١٥.٥ پەرداخە بەڵام ئەو کەسانەی سستیی دڵیان هەیە دەبێت بەپێی ڕێنمایی پزیشک ئاو بخۆنەوە.
سێیەم نەریت بریتییە لە خەوی کوالیتی و ڕێکخراو چونکە لە کاتی خەوی قووڵدا دەمارەکانی خوێن خاو دەبنەوە و هۆرمۆنەکانی سترێس کەم دەکەن بە پێچەوانەوە کەمخەوی یان ناڕێکی کاتەکانی خەو مەترسیی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن بە ڕێژەی ٢٠٪ بۆ ٣٠٪ زیاد دەکات و هەروەها کێشەی وەستانی هەناسە لە کاتی خەودا یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی بەرزبوونی پەستان کە پێویستی بە چارەسەری پزیشکی هەیە.




