دەسەڵاتدارانی بەلژیکا تۆمارکردنی حاڵەتێکی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنای گۆڕاویان ڕاگەیاند، کە بۆ یەکەم جار لە ئەفریقا بڵاوبووەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی بەلژیکا ئاشکرایکردووە، تووشبووەکە گەشتیارێک بووە کە خۆی نەکوتاوە و لە دەرەوەی بەلژیکاوە سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە.
گەیشتنی کۆرۆنای گۆڕاو بە بەلژیکا لە کاتێکدایە کە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە گەشتی ھەموو ھاوڵاتییەکیان لە نێوان ئەفریقای باشوور و بەلژیکادا ڕاگرتووە.
لە ڕاگەیەنراوێکیشدا ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ڕایگەیاند، بە وردی چاودێری ڕەوشی تووشبووانی کۆرۆنای گۆڕاو دەکەن و کۆبوونەوەیەکی بە پەلەش لە بارەی ئاستی مەترسییەکانی دەکەن.




