مانگرتنی زیندانیانی بادینان گەیشتە مەترسیدارترین قۆناغ و داوای بەھاناوەچون دەکەن.

ماوەی ١٢ رۆژە بە دروشمی “یان مردن یان ماف و ئازادی” ٨٢ چالاکوان و رۆژنامەنوسی بادینان لە زیندان دەستیان کردوە بە مانگرتن لە خواردن و خواردنەوە و لەئێستادا دۆخیان مەترسیدارە.ئەمرۆ لە دوانزەھەمین رۆژی مانگرتندا دۆخی تەندروستی رۆژنامەنوس ئەیاز کەرەم کە یەکێکە لە زیندانیانی بادینان لە زیندان تێکچوە و لە ھۆش خۆی چوە و تیمی تەندروستیش بەھانایەوە ناچن.تا ئێستا ٨٢ زیندانی بادینان کە ٧٧یان زیاتر لە ساڵێکە بێ دادگایی لە زیندانی ئاسایشی گشتی ھەولێر و چاکسازی گەورانن، لەئێستادا لەسەر مانگرتن بەردەوامن، دۆخی تەندورستی بەشێکیان زۆر خراپە و داوای مافە سەرەتاییەکان و ئازادبوونیان دەکەن.لە ھەمان کاتدا داوا لە ڕای گشتی، رێکخراوە ناوخۆیی و جیھانیەکان، لایەنە سیاسیەکان و نوێنەرانی وڵاتان دەکەن بە ھانایانەوە بچن.کۆمیتەی ماف و ئازادییەکان لە کوردستان و ئەوروپا١٨ی ئەیلولی ٢٠٢١

karwan

پەیوەندیدار