كەشناسی: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، پێشبینی دەکرێت لەماوەی دو رۆژی داهاتودا پلەکانی گەرما لەزۆرینەی پارێزگاکان بەرەو نزمبونەوەی بچێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، رۆژانی دوشەممە و سێشەممە لەزۆرینەی پارێزگاکان پلەکانی گەرما بەرەونزمبونەوە دەچن.

هەفتەی رابردو پلەکانی گەرما لەزۆربەی شارەکانی هەرێم بەرزبونەوە، بەرزبونەوەی پلەکانی گەرماش هاوکات بو لەگەڵ دەرکەوتنی کاریگەرییەکانی وشکەساڵی لەسەر ناوچە جیاوازەکان.

پەیوەندیدار