بەرمیلێک نەوت ٧٦ دۆلاری تێپەڕاند

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەپێی بازاڕی نەوتی جیھانی بە ٧٦ دۆلار و ٤٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بەدوێنێ، نرخی نەوت زیاتر لە دۆلارێک بەرزبووەتەوە.

ھاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٧٢ دۆلار و ٤٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ٢٣ی مانگی رابردوو نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٦٧ دۆلار و ٦٨ سەنت بوو و رۆژی ٢٥ی ٧ی ئەمساڵ، بۆ یەکەمجار لە ماوەی سێ ساڵدا نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ زیاتر لە ٧٦ دۆلار بەرزبووەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.

هاوکات ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عیراقییە ئاماژەی بە بەردەوامبوونی هەناردەی زیاتری نەوتی عێراق کرد بە ڕێژەی ٤٠٠ هەزار بەرمیلی مانگانە و وتیشی “هەوڵێکی نێودەوڵەتی لەئارادایە بۆ هێشتنەوەی نرخی بەرمیلێک نەوت لە دەوروبەری ٧٠ دۆلار”.

پەیوەندیدار