لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا پاریس سان جێرمان و چێڵسی دوو بردنەوەی گەورەیان تۆمارکرد.
لە جەولەی سێیەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای کچاندا و لە کۆمەڵەی دووەمدا، پاریس سان جێرمان لە پێگەی خۆی بردنەوەیەکی گەورەی تۆمارکردو بە چوارگۆڵی بێ وەڵام لە ڕیاڵ مەدریدی بردەوە.
چوار گۆڵەکەی پاریس کاتۆتۆ دوو گۆڵ لە خولەکانی 13 و 54 و دایبرێتز لە خولەکی 41 و ڕۆسیۆ لە خولەکی 65 تۆماریانکرد.
بەو ئەنجامەش پاریس بە نۆخاڵ پێگەی خۆی لە پێشەنگی کۆمەڵەکەی بەهێزترکرد و ڕیاڵ مەدریدیش بە شەش خاڵ لە پلەی دووەمدا مایەوە.
لە یارییەکی تری هەمان گەڕدا، چێڵسی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامێکی گەورە و بە حەوت گۆڵی بێ وەڵام لە سێرڤیتی سویسری بردەوە و یۆفانتۆسیش بەرامبەر وڵفسبۆرگ کەوتە داوای یەکسانبوون.




