چاڤی: بە شکۆوە ڕووبەڕووی شکستەکان دەبینەوە

چاڤی ڕایدەگەیەنێت هەست بە نیگەرانی دەکەن و دەبێت بە شکۆوە ڕووبەڕووی شکستەکان ببنەوە.

چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری بەرشەلۆنە پاش شکستی یانەکەى و ماڵئاوایی لە قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، ئەوەى ڕویدا پێچەوانەی پلانەکانی ئەوان بوون هەمیشە ویسویانە کۆنترۆڵی تۆپ بکەن بەڵام بەرانبەر بایرن میونشن پێچەوانەکەى ڕویدا.

چاڤی ڕاشیگەیاند، ئەوان بەرشەلۆنەن پێویستە بە شکۆوە ڕووبەڕووی شکستەکان ببنەوە و دەبێت ئەوەى ڕویدا ببێتە خاڵی وەرچەرخان و دەبێت ڕووبەڕووی ڕاستییەکان ببنەوە و لەداهاتوودا یانەیەکی جیاواز تر بنیاد بنێن.ڕاهێنەرە ئیسپانیەکە دوپاتیشیکردەوە، هەموو لایەک دەزانن بەرشەلۆنەى ئێستای یانەکەى جارانیە و بارودۆخەکە جیاوازە و هاندەرانی یانەکە سەرەڕای نیگەرانیان دڵنیایان دەکەینەوە لە داهاتودا تیپێک دروستدەکاتەوە کە سەردەمی زێرین بۆ هەرێمی کەتەلۆنیا بگەڕێنێتەوە وئەوەى ڕویدا دەبێت کۆتا جار بێت و دووبارە نەبێتەوە.

پەیوەندیدار