لە خۆپیشاندانەكانی كازاخستان 225 كەس كوژراون

داواکاری گشتی کازاخستان ئاشکرای دەکات، لە ماوەی خۆپیشاندانەکانی ئەو وڵاتە تەرمی زیاتر لە (225) کەس بۆ پزیشکی دادوەریی وڵاتەکە گوازراونەتەوە.

نوێنەری داواکاری گشتی لە کازاخستان رایگەیاند؛ لە خۆپیشاندانەکان و دۆخی نائاسایی وڵاتەکەدا زیاتر لە (225) کەس گیانیان لەدەست داوە، لەو ژمارەیەش (19) کەسیان پۆلیس بون.

راگەیاندنی ئەو ژمارە لە کوژراوان لە کازاخستان لە کاتێکدایە کە پێشتر حکومەتی وڵاتەکە رایگەیاندبو ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکان (165) کەس بوە و لەو ژمارەیەش (18) کەسیان پۆلیس بوە.

لە لایەکی دیکەوە وەزارەتی بەرگریی روسیا بڵاویکردەوە، ئەو دو هەزار و (500) سەبازەی کە پێشتر لە کازاخستان جێگیر کرابون، گەڕێنراونەتەوە وڵاتەکە.

پەیوەندیدار