بەڕازیل و ئەرجەنتین لە ئیکوادۆر و بۆلیڤیایان بردەوە

لە جامی فوتساڵی ئەمریکای باشور، بەڕازیل پێنج گۆڵی لە ئیکوادۆر کرد و ئەرجەنتینیش لە بۆلیڤیای بردەوە.

لە جەولەی یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی فوتساڵی ئەمریکای باشور، کە یارییەکانی لە پاراگوای بەڕێوەدەچن، لە کۆمەڵەی یەکەمدا هەڵبژاردەی بەڕازیل ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئیکوادۆر بووەوە.

بەڕازیل بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوتنی بەسەر ئیکوادۆر بەدەستهێنا و یەکەم هەنگاوی نا بۆ پارێزگاریکردن لە نازناوی پاڵەوانێتییەکە.

لە یارییەکی کۆمەڵەی دووەمیشدا، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەرامبەر هەڵبژاردەی بۆلیڤیا یاریکرد و تانگۆ بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەی لەسودی خۆی کۆتایی پێهێنا.

هاوکات چیللی بە گۆڵێک بەرامبەر بە سێ گۆڵ بە کۆڵۆمبیا دۆڕا و ڤەنزوێلاش بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە پیرۆی بردەوە.

پەیوەندیدار