ئەمریكا ئیسرائیل لەهێرشی ڕوسیا بۆ سەر ئۆكرانیا ئاگادار دەكاتە وە

بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە ئەمریکا بە حکوومەتی ئیسرائیلی راگەیاندووە، رەنگە رووسیا رۆژی سێشەممە یان چوار شەممە دەست بکات بە داگیرکردنی ئۆکرانیا، تەل ئەبیب-یش تاویداوە بە کارەکانی گواستنەوەی هاووڵاتییەکانی لەو وڵاتە.بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی هائارتز-ی ئیسرائیلی، واشنتۆن بە تەل ئەبیب-ی راگەیاندووە پێدەچێت رووسیا رۆژی سێشەممە ئۆکرانیا داگیر بکات، کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسمانیی ئیسرائیل، گەشتەکانیان خستووەتە خزمەت گواستنەوەی هاووڵاتییانی ئیسرائیلی لەو وڵاتەدا.هەروەها لە ماڵپەڕی رۆژنامەی یەدیعوت ئەحرونوت بڵاوکراوەتەوە کە بەپێی ئەو زانیاریەی ئیسرائیل لە واشنتۆنی وەرگرتووە، تا رۆژی چوارشەممە کات هەیە بۆ گواستنەوەی هاووڵاتییانیان لە ئۆکرانیا.سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، نافتالی بێنێت داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە لە کورترین ماوەی گونجاودا، هاووڵاتییانی ئیسرائیل لە ئۆکرانیا بگوازنەوە.وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل، ئاماژەی بەوە کردبوو کە نزیکەی ١٥ هەزار هاووڵاتی ئیسرائیل لە ئۆکرانیان و لەوانەش چوار هەزار و ٥٠٠ کەسیان لە رێگەی ئینتەرنێتەوە فۆڕمی گواستنەوەیان پڕکردووەتەوە.وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، یائیر لاپید باسی لەوە کرد کە لەگەڵ باڵیۆزی تەل ئەبیب لە کیێڤ قسەی کردووە و پشتیوانی پێویستییان بۆ دابین دەکەن.

پەیوەندیدار