کۆمەڵێک خواردن کاریگەری لەسەر گەشەی منداڵ جێدەهێڵن، پسپۆڕانیش ئەو خۆراكانەی یارمەتی بەرزبوونی باڵای منداڵ دەدەن ئاشکرا دەکەن.
بۆ ئەوەی متمانەی زیاترمان بە خۆمان هەبێت و بەهێزتر دەربكەوین بونی باڵایەکی بەرز خەونی هەمومانە، زۆر هۆكار هەن كە كاریگەرییان هەیە لەسەر بەرزبوونی باڵای منداڵ وەك بۆماوەیی و جینات و وەرزشكردن و جۆری خۆراك، ئەگەر بتەوێت منداڵەكەت بەرزتر بێت لە تەمەنی خۆی باشتر وایە ئەم خۆراكانەی پێ بدرێت:
یەكەم/ شیرەمەنییەكان، پەنیر، ماست و جۆرەكانی تری شیرەمەنی، تەنیا چەند نموونەیەكی خۆراكە شیرەمەنییەكان یارمەتی بەرزبوونی باڵای منداڵ دەدەن بەتایبەتی ئەو بەرهەمانەی كە ڤیتامین (ئەی و بی و دی و ئی) تێدایە و كە پێویستن بۆ گەشەكردنی ئێسك. ئەگەر بڕی پێویست كالیسیۆن لە لەشدا هەبێت ئەوە خێراتر گەشەدەسێنیت و بەرز دەبێت.
دووەم/ مریشك، خۆراكێكی ترە كە یارمەتی بەرزبوونی باڵا دەدات هەر لە سەرەتایی تەمەنەوە تا (25) ساڵی، چونكە خۆراكێكی دیاریكراوە و بڕێكی باش پرۆتینی تێدایە كە یارمەتی گەشەسەندی ئێسك دەدات و سیستمی ماسولكەكان بەهێز دەكات، ئەگەر بتەوێت كاریگەرییەكی باشی هەبێت لەسەر لەش، ئەوە پێویستە رۆژانە (50) گرام مریشك بەكار بهێنیت و بە چەندان شێواز ئامادەی بكەیت.
سێیەم/ هێلكە، سەرچاوەیەكی تری پرۆتینە كە پێویستە لە ژەمەكاندا هەبێت، سپێنەی هێلكە بە رێژەی (100%) پرۆتینی تێدایە، ئەمەش یارمەتی بەرزبوونی باڵای منداڵ دەدات، بڕێكی باش چەوری و ڤیتامین بی تێدایە كە وادەكەن لەش بە دروستی بمێنێتەوە، بۆیە خواردنی سێ بۆ شەش هێلكە لە رۆژێكدا وادەكات باڵات بەرزتر بێت.
چوارەم/ مۆز، زۆر كەس وابیردەكەنەوە مۆز دەبێتە هۆكارێك بۆ زیادبوونی كێش، بەڵام راستییەكەی وانییە ئەم میوەیە زۆر سوودی تەندروستی هەیە بۆ لەش بڕێكی باش مەنگەنیز و كالیسیۆم و پۆتاسیۆمی تێدایە كە تەندروستی ئێسك باشتردەكەن و یارمەتی بەهێزبوونی دەدەن.
پێنجەم/ ماسی، پێویستە خواردنی ماسی لە یاد نەكرێت و لەژەمەكاندا بخورێت، چونكە خۆراكێكی باشە بۆ بەرزبونی باڵای منداڵ، زیاتر ماسی سەلەمون و سەردین و تونە بڕێكی باش ڤیتامین دی تێدایە، ئەوەش یارمەتی مژینی پێكهاتەی خۆراكی دەدات وەكو كالیسیۆم، بەمەش وادەكات باڵات بەرزتر بێت، ئەو پرۆتینەی كەلە ماسیدا هەیە یارمەتی بەهێزكردنی ئێسك و ماسولكەكان دەدات و ئەمەش وادەكات باڵات بەرزتر بێت.
زیادكردنی ئەم خۆراكانە لە ژەمەكانی رۆژانەدا بێگومان دەبێتە هۆی بەهێزكردنی ئێسك و ماسولكەكانی لەش تەندروستی لەش بە گشتی باشتر دەكات