نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزبین

دوای بەرزبونەوە بەردەوامەکانی چەند رۆژی رابردوی نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و هاتەوە خوار 115دۆلار.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی نەوت دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوەبینی و نەوتی خاوی برێنت 3.27%نرخەکەی لەدەستدا و گەڕایەوە 114.4 دۆلار و نەوتی خاوی تەکساسیش 1.7%ی نرخەکەی لەدەستدا و بە 110.5 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

بەرزبونەوەی چەند رۆژی رابردوی نرخی نەوت بەهۆی ئەو مەترسیانەوەیە کە شەڕی نێوان روسیا و ئۆکرانیا بەخۆیانەوە بینیوە و ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزیش ئاشکرایکردوە، هەریەکە لە عێراق و ئیمارات ئامادەیی خۆیان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت گەر رێکخراوی ئۆپیک داوایانلێبکات.
ئامادەیی هەر یەکە لە ئیمارات و عێراق بۆ بەرزکردنەوەی رێژەی بەرهەمهێنانیان نرخی نەوتی بەشێوەیەکی بەرچاو هێنایەوە خوارەوە

پەیوەندیدار