یه‌كێك له‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه به‌شێك له هاوڵاتیان تووشی ده‌بن بریتییه له نه‌خۆشی چه‌وری جگه‌ر،بۆزانینی هۆكارو چاره‌سه‌رییه‌كان،” دكتۆر عارف گۆران- پسپۆڕی راوێژكاری له نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناو” ده‌ڵێت كحول هۆكارێكی سه‌ره‌كی هه‌وكردنی جگه‌ره و بۆی هه‌یه له ماوه‌یه‌كی درێژدا ببێته به ریشاڵبوون و په‌ككه‌وتنی جگه‌ر، ئه‌وه‌ی له‌م كورته پۆسته‌دا ده‌مه‌وێت باسی بكه‌م ئه‌و حاڵه‌ته‌ی چه‌وری جگه‌ره، كه په‌یوه‌ندی به كحوله‌وه نییه( Non-Alcoholic Fatty Liver Disease)”.
بۆیه دكتۆر عارف گۆران له‌رێگه‌ی نۆ خاڵ ئه‌م بابه‌ت زیاتر شیده‌كاته‌وه كه‌بریتنین له :
1-له دۆخی ئاسایی‌دا بڕێكی زۆر كه‌م، یاخود چه‌وری له جگه‌ر نابینرێت، هه‌ندێك كه‌س چه‌وری زێده‌ی له جگه‌ردا كۆده‌بێته‌وه، كه لای خه‌ڵك به چه‌وری جگه‌ر ده‌ناسرێت، هه‌ر كاتێك 5-1٪0 له كێشی جگه‌ر بوو به چه‌وری، ئه‌و كاته به حاڵه‌تی چه‌وری جگه‌ر ده‌ناسرێت.
2-له به‌شێكی زۆری وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا نزیكه‌ی 25٪ ی دانیشتووان حاڵه‌تی چه‌وری جگه‌ریان هه‌یه، به‌شێكی زۆر له‌و كه‌سانه ئاگادار نین كه ئه‌و چه‌وریه‌یان هه‌یه.
3-چه‌وری جگه‌ر لای زۆربه‌ی كه‌سه‌كان هیچ نیشانه‌یه‌ك دروست ناكات و زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كان به رێكه‌وت له رێگای پشكنینی خوێن یاخود سۆنار، كه بۆ مه‌به‌ستی نه‌خۆشییه‌كی تر بۆ كه‌سه‌كه ده‌كرێت به‌دیار ده‌كه‌وێت.
4-به‌شێكی كه‌م له‌و نه‌خۆشانه‌ی چه‌وری جگه‌ریان هه‌یه تووشی هه‌وكردنی جگه‌ر ده‌بن، له‌و كاتانه‌دا له پشكنینی خوێندا ئه‌نزیمه‌كانی جگه‌ر به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزده‌بێته‌وه و بۆی هه‌یه وا له‌نه‌خۆشه‌كه بكات هه‌ست به ماندووبوون و سك ئێشه بكات.
5-به‌شێكی زۆر كه‌م له‌و نه‌خۆشانه‌ی، كه به‌شێوه‌یه‌كی توند تووشی هه‌وكردنی جگه‌ر ده‌بن، بۆی هه‌یه له ماوه‌یه‌كی درێژدا دووچاری ریشاڵبوونی جگه‌ر ببن، كه ئه‌مه‌ش حاڵه‌تێكی ترسناكه و ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌كه چاره‌سه‌ر وه‌رنه‌گرێت بۆی هه‌یه ببێته په‌ككه‌وتنی جگه‌ر، له‌و حاڵه‌ته‌دا كۆمه‌ڵێك نیشانه له نه‌خۆشه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌بێت له نزیكه‌وه له‌ژێر چاودێری پزیشكی پسپۆڕ چاره‌سه‌ری وه‌ربگرێت.
6-چه‌وری جگه‌ر زیاتر له‌و كه‌سانه‌ی كه كێشیان زیاده یان قه‌ڵه‌ون، به تایبه‌ت له‌و كه‌سانه‌ی ورگیان گه‌وره‌یه به‌دیارده‌كه‌وێت، هه‌روه‌ها هه‌ندێك نه‌خۆشی تر هه‌یه ئه‌گه‌ری تووشبوون به چه‌وری جگه‌ر زیاد ده‌كات، وه‌ك نه‌خۆشی شه‌كره و ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی چه‌وری خوێنیان به‌رزه، به تایبه‌ت چه‌وری سیانه
(Triglycerid)-7هه‌وكردنی جگه‌ر به‌هۆی چه‌وری جگه‌ر زیاتر له‌و كه‌سانه به‌دیارده‌كه‌وێت، كه له‌نێوان ته‌مه‌نی 40 بۆ ساڵیدان، هاوكات ئه‌و منداڵانه‌ش كه كێشیان زیاده و قه‌ڵه‌ون ئه‌گه‌ری تووشبوون به چه‌وری جگه‌ریان هه‌یه.
7-تێبینی كراوه ئه‌و كه‌سانه‌ی قه‌ڵه‌ون و به‌شێوه‌یه‌كی خێرا كێشیان داده‌به‌زێنن، ئه‌گه‌ری تووشبوون به چه‌وری جگه‌ریان هه‌یه.
8-چاره‌سه‌ری چه‌وری جگه‌ر په‌یوه‌سته به گۆڕانكاری له ژیانی نه‌خۆش و ده‌بێت له پاڵ وه‌رزش، په‌یڕه‌وی سیسته‌مێكی خواردنی ته‌ندروست بكات، ئه‌وانه‌ی كێشیان زۆره به‌تایبه‌ت ورگیان هه‌یه، ده‌بێت هه‌وڵبده‌ن به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست كێشیان دابه‌زێنن و له هه‌فته‌یه‌كدا نیو بۆ یه‌ك كیلۆ زیاتر نه‌بێت، ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه ده‌بێ به‌شێوه‌یه‌كی باش شه‌كره‌كه‌یان كۆنتڕۆل بكرێت، ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی چه‌وری خوێنیان به‌رزه بۆیان هه‌یه پێویستیان به ده‌رمان بێت بۆ دابه‌زاندنی چه‌وری سیانه، له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری حاڵه‌ته‌كاندا دوای په‌یڕه‌وكردنی رژێمێكێ خواردنی ته‌ندروست و دابه‌زاندنی كێش، چه‌وری جگه‌ر و مه‌ترسییه‌كانی نامێنێت.
9-تا ئێستا ده‌رمانێكی دیاریكراو بۆ چاره‌سه‌ری چه‌وری جگه‌ر نییه، به‌ڵام ده‌كرێت جۆرێك له‌و ده‌رمانانه‌ی بۆ نه‌خۆشی شه‌كره به‌كارده‌هێنرێت، بۆ به‌شێك له‌و نه‌خۆشانه‌ش به‌كاربهێنرێت كه تووشی هه‌وكردنی جگه‌ر بووینه، دیاره ئه‌وه‌ش ده‌بێت له ژێر چاودێری پزیشكی پسپۆڕدا بێت.
ئێستانیوز: بێستون لەتیف