وەزارەتی پەروەردەی عێراقی رایگەیاند، بەهۆی دزەپێکردنی پرسیارەکانی بابەتی بیرکارییەوە، تاقیکردنەوەکانی نیشتیمانی پۆلی سێی ناوەندی “نۆی بنەڕەتی” بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی پەروەردەی فیدڕاڵی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بەهۆی دزەپێکردنی پرسیارەکانی بابەتی بیرکارییەوە، تاقیکردنەوەکانی پۆلی سێی ناوەندی بۆ کاتێکی نادیار دواخران.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا پرسیارەکانی بابەتی بیرکاری بڵاوکراوەتەوە کە پێس ئەنجامیدانی تاقیکردنەوەکان لە ئەمڕۆدا.
راگەیەنراوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو،لیژنەیەک لە وەزاراتی پەروەردە پێکهێنراوە بەمەبەستی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە روودانی دزەپێکردنی پرسیارەکان و لێپرسینەوە لەسەرجەم ئەوانەی کەمتەرخەمبوون و بەگوێرەی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.
ووشەی خوێندراوە : (91) bestun fatef