کۆمەڵەی هەناردەکارانی برنجی تایلەندی رایگەیاند، عێراق دەستیکردووەتەوە بە هاوردەکردنی برنجی تایلەندی کە ماوەی نۆ ساڵ هاوردەکردنی وەستاندبوو.
چوکیات ئۆباسونج سەرۆکی فەخری کۆمەڵەی هەناردەکارانی برنجی تایلەندی ئاشکرایکرد، دەستبەسەرداگرنتی هیندستان بەسەر هەناردەکردنی برنجدا و خواستی نوێی عێراق لەسەر برنجی تایلەندی، دەرفەتێکی باشە بۆ بەرهەمهێنانەوەی ئەو برنجە.
ئاماژەی بەوەشداوە، عێراق بەنیازە ئەمساڵ هاوردەکردنی برنجی تایلەندی بۆ هەشت ملیۆن تەن بەرزبکاتەوە.
دەشڵێت، “یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی بەرهەمهێنانەوەی برنجی تایلەندی، عێراقە کە لە ساڵی رابردووەوە دەستی کردووە بە هاوردەکردنی برنجی تایلەندی، دوای ئەوەی بۆ ماوەی نۆ ساڵ هاوردەکردنی ئەو برنجەی راگرتبوو.
چوکیات ئۆباسونج باسی لەوەشکرد، لە رێگەی دانوستانەکانەوە عێراق لە ئێستادا مانگانە بڕی ١٠٠ هەزار تەن برنجی تایلەندی هاوردە دەکات، بەمەش لەم ساڵدا تاکۆتایی ساڵ بڕی ١.٢ ملیۆن تەن لە برنجەکە هاوردە دەکات.




