‎كاری هاوبەشی چەپی كوردستان لەبارەی بۆردومانكردنی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاندێك بڵاو دەكاتەوە

‎    ئەمرۆ ١٤ ی نۆڤیمبەری٢٠٢٢، سوپای کۆماری ئیسلامی ئێران لەڕیگەی درۆنی بۆمب ڕێژكراو  و هۆكاری دیكەی سەربازی ، بە پاساوی لێدانی حزبەکانی رۆژهەلاتی کوردستان ، بۆردومانی ناوچەکانی کۆیە و زڕگویزی کرد،بەداخەوە زیانی گیانی و مادی لێکەوتەوە.

‎   ئێمە لەکاتێکدا سەرکۆنەی ئەم پێشیلکارییانە بۆسەر هەریمی کوردستان و عێراق دەکەین، داواکارین کە حکومەتی عیراق لەرێی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە هەوڵی رِاگرتنی ئەم پێشیلکاریانە بدات و بەهیچ شێوەیەک دووبارە نەبێتەوە.

‎   شایانی باسە دەستدریژییە بەردەوامەکانی ئێران و تورکیا بۆسەر خاکی عیراق و هەرێمی كوردستان دڵەڕاوكێ و ناڕەزایەتی جەماوەری لێكەوتۆتەوە لەكاتێكدا ناوچەكە پێویستی بەئاشتی و دراوسێتی باش هەیە و بەرژەوەندی باڵای گەلانی ناوچەكە پێویستی بەپێكەوەژیانی ئاشتیانە هەیەو  لەبری بۆردونانكردن ،لەسەر حكومەتەكان. پێویستە باشترین خزمەتگوزاری پێشكەش بەهاوڵاتیانیان بكەن

‎رۆحی شەهیدان شاد بێ و هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەكان دەخوازین

‎هەروەها بەناوی حزبەكانی ناو لیژنەی كاری هاوبەشی چەپی كوردستان  داوا دەكەین كە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاوكاری پاراستنی هاوڵاتیانی كوردستان بن و ئاسمانی كوردستان بە بڕیارێكی نێودەوڵەتی بپارێزن.

‎بزووتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان

 حزبی زەحمەتێكێشانی كوردستان

 حزبی شیوعی كوردستان

١٤ ی نۆڤیمبەری٢٠٢٢

A:Bestun

پەیوەندیدار