فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێرشەکەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆی سوپای پاسدارانی بۆ سەر هەرێمی کوردستان سەرکۆنە کرد.
جەنەراڵ مایکل ئێرێک کەریلا، فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە تویتێکدا رایگەیاند، هێرشە مووشەکی و درۆنییەکەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆی ئێران بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان سەرکۆنە دەکەین.
فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا هێرشەکانی ئێران بە نایاسایی لە قەڵەم دەدات و ئاماژە بەوە دەدات، هێرشەکانی ئێران ژیانی هاووڵاتییانی خستووەتە مەترسییەوە و سەروەری خاکی عێراقی پێشێلکردووە.
ئاماژە بەوەشدرا، هێرشی لەمجۆرە، سەقامگیری عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەخاتە مەترسییەوە.
كاتژمێرهكانی سهرهتای رۆژی دووشهممه (21ی تشرینی دووهم/نۆڤێمبهری 2022)، قهڵای دیموكرات له كۆیه، بنكەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشان لە بانەگەور و زڕگوێز له سلێمانی و كهمپی (جێژنیکان)ـی كوردانی رۆژههڵات له شارهدێی بهحركه له پارێزگای ههولێر بۆردومانكران.