نێچیرڤان بارزانی سەردانی بەغدا دەكات

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عێراق و سه‌رۆك وه‌زیران و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری  و به‌رپرسانی بالای دیكه‌ و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و له‌گه‌ڵ د. عه‌بدولله‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدڕاڵ، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران، فایه‌ق زێدان سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانی باڵای دیكه‌ی وڵات و هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، له‌م سه‌ردانه‌یدا نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانی عێراق، دۆخی وڵات و په‌یوه‌ندی و كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆ و هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ركردنیان، دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و چه‌ند پرسێكی دیكه‌، تاوتوێ ده‌كات.

پەیوەندیدار