بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو گەنجێک گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی گشتی قەڵەدزێ کە شوێنەواری چەقۆ بەجەستەیەوە بووە، دەشڵێت، بە قسەی خۆی لەسەر فول لایت چەقۆی لێ دراوە.”
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین باسی لەوەشکردووە، گەنجەکە لەدایکبووی ساڵی 2002ە و پیشەی کاسب بووە و دانیشتووی قەڵادزێیە و کاتێک گەیەندراوەتە نەخۆشخانە شوێنی دوو چەقۆ بەجەستەیەوە بووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، بە وتەی خۆی لە گەڕەکی راپەڕین لەسەر فول لایت کەسێک بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر و بە سەختی برینداری کردووە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە.
پۆلیس دەڵێت،” دوای چەند خولەکێک لە رووداوەکە تۆمەتبارەکە لەلایەن پۆلیسی فریاکەوتنەوە دەستگیرکراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.




