مەکتەبی جەماوەریەکان لەشاری سلێمانی کۆبوونەوەیەکی ڕێکخراوەیی ئەنجام دا


لەچواچێوەی بەسەرکردنەوەی تەواوی ئۆرگان و نوێنەرایەتی ڕێکخراوەکانی مامۆستایان و ژنان و خوێندکارو لاوان لە مەکتەبی جەماوەریەکانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، ئەمڕۆ ستافی مەکتەبی جەماوەریەکان لەگەڵ نوێنەرایەتی و هاوڕێیانی سنوری شاری سلێمانی کۆبونەوەیەکی ڕێکخست. لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی کاروباری پیشەیی و مەدەنی و ڕێکخراوەیی کراو چەندین تەوەر لەسەر چۆنیەتی خزمەتکردن و تێگەیشتن لە ئەرکی قۆناغەکە بۆ چین و توێژەکانی کۆمەڵگاکەمان قسەوباسی لەسەر کراو دیدو ڕوانگەی مەکتەبی جەماوەریەکانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بۆ ئەم پرسە ڕون کرایەوە. لە کۆتایدا بە ڕەخنەو پێشنیارو بۆچونی هاوڕێیان کۆبوونەوەکە کۆتایی پێهات.

پەیوەندیدار