چەند خواردنێک چارەسەری کەمی ڤیتامین دی لەجەستەدا دەکەن

ڤیتامین دی یەکێکە لە ڤیتامینە زۆر گرنگرکان بۆ تەندروستی جەستە، کەمی ئەم ڤیتامینەش کاریگەری لاوەکی زۆری لەسەر تەندروستی جەستە هەیە، بەڵام لەڕێگەی هەندێک خواردن و خواردنەوەی سروشتیەوە دەتوانرێت چارەسەری کەمی ئەم ڤیتامینە لەجەستەدا بکرێت.
ئەم خواردنەوە و خواردنانە سەرچاوەی سەرەکی ڤیتامین دین و چارەسەری کەمی ڤیتامین دی لەجەستەدا دەکەن:
-ماسیە چەورەکان: ماسییە چەورەکانی وەک سەلەمون، سەردین، رەنجە و ماکریل دەوڵەمەندن بە ئۆمێگا3 و ڤیتامین دی چارەسەر کەمی ڤیتامین دی لەجەستەدا دەکەن، مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ، شێرپەنجە و هەوکردنی جومگەکان کەمدەکەنەوە.

-زەردێنەی هێلکە: سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامینە دیە، لەگەڵ ئەوەشدا یارمەتی بەهێزبوونی بەرگری لەش و ماسولکەکان دەدات و سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی مێشک هەیە، بەڵام پێویستە بەڕێژەیەکی دیاریکراو بخورێت و زیادەڕەوی لە خواردنیدا نەکرێت.

-قارچک: دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، کانزا و دژەئۆکسانەکان، مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ، شێرپەنجە و شەکرە کەمدەکاتەوە.

-شەربەتی پڕتەقاڵ: سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین دیە بەتایبەتی بۆ ئەوکسانەی کە هێلکە و ماسی ناخۆن پێویستە شەربەتی پڕتەقاڵ بۆ سیستمی خۆراکیان زیادبکەن.

پەیوەندیدار