چۆن وابکەیت لەکاتی پۆشینی جل و بەرگ شیک دەربکەویت

پسپۆڕان دەڵێن، جلوبەرگ کاریگەرییەکی گەورەی هەیە لەسەر بەگەنجی دەرکەوتنی مرۆڤ، بۆئەوەش پێنج ئامۆژگاریی سادەیان بۆ هەڵبژاردنی جلوبەرگ بەتایبەت بۆ خانمان پێشکەشکردوە کە بەهۆیەوە دەکرێت کەسەکە لەتەمەنێکی کەمترەوە دەربکەوێت، کە ئەوانیش بریتین لە:

1ـ پۆشاکی خاڵ خاڵ‌ و خەت خەت لەبەربکە، بەڵام واباشترە خاڵی بچوک‌و هێڵی لەیەکەوە نزیکبن.

2ـ جلوبەرگی ڕەنگاوڕەنگ‌و دڵکراوە بپۆشە، وەک ڕەنگی زەردو سەوزو پرتەقاڵی، لەوەش مەترسە کە وەک هەرزەکارێک دەربکەویت.

3ـ هەرچەندە تەمەنت هەبێت جلوبه‌رگ بەردەوام بژارەیەکی باشە، بەڵام تەنها ئەوە جۆرە هەڵبژێرە کە لەگەڵ شکڵی جەستەتدا دەگونجێت.

4ـ گرنگی بەئێکسسوارات بدەن، ڕەنگە بلوسێکی کۆنت لەبەربێت، بەڵام لەگەڵ ئێکسسواراتێکی جواندا تەواو جیاواز دەردەکەوێت وەکو مۆدێلی لێدێت.

5ـ یەخە لەو بابەتەدا زۆر گرنگە، ئەگەر لەپەنجاکانی تەمەنیشتدا بیت، ئەوە شەرم لەوە مەکە کە هێشتا وەک کچ‌و یان كوڕه‌ خوێندکارێک دەربکەویت، بەڵام تەنها بەشێوەیەکی جوان لەگەڵ جلوبەرگەکانی تردا بیگونجێنە.

پەیوەندیدار