سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 29/1/2025 به‌ڵێن عەبدوڵڵا سكرتێری حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان به‌هاوڕێیه‌تی هه‌ریه‌كه له بێكه‌س قادر و نیشتمان كه‌مال ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و ئەحمەد خدر به‌رپرسی لقی سلێمانی، سه‌ردانی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان كرد و له لایه‌ن دانا ئەحمەد مه‌جید ڕێكخه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ژماره‌یه‌ك له هه‌ڵسوڕاوانی بزوتنه‌وی گۆڕانه‌وه پێشوازیان لێكرا.
له‌دیدارێكی دۆستانه‌دا ته‌ئكید له پتەوكردنی په‌یوه‌ندی هه‌ردوولا كرایه‌وه و گرنگی یه‌كخستنی نێو ماڵی كوردی و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی نێوان هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كان باسی لێوه‌كرا به‌ئامانجی لێك تێگه‌یشتن و یه‌كخستنی گوتاری سیاسی كوردستان له‌به‌رامبه‌ر نه‌یارانی و سود وه‌رگرتن له‌و گۆڕانكاریانه‌ی له‌ئێستادا له‌ناوچه‌كه ڕوده‌دات.

