بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانەوە، گەرمترین جەژنە پیرۆزە لە خەڵکی کوردستان دەکەین و ئومێدەوارین جەژنی قوربان ببێتە هۆکارێک بۆ سەقامگیریی و ئارامی و لێبوردەیی و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی لە کوردستان.
ئەم جەژنە لە کاتێکە، کە بە پێچەوانەی دەستوور، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕاگیراوە و مووچەخۆران بە گیرفانی بەتاڵەوە جەژن دەکەنەوە.
بەم بۆنەیەوە داوا لە هەموو لایەنە کوردستانییەکان دەکەین کە دڵنیایی بدەنە گەلەکەمان و پێکەوە لە بەرانبەر ئاڵنگاریەکان بوەستنەوە.
مەکتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
5ی حوزەیرانی 2025




