ڕاگەیەندراوی لقی گەرمیانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان سەبارەت بە گۆڕانکارییە ئیدارییەکانی جەلەولا و سەعدیە

​بۆ جاری دووەم و بە پێچەوانەی ماددەی 140ی دەستووری هەمیشەیی عێراق، بە سوودوەرگرتن لە لاوازیی پێگەی کورد لە ناوچە دابڕێندراوەکان، ئەنجومەنی پارێزگای دیالە ناحیەی جەلەولای کردووەتە قەزا و ناحیەی سەعدیەشی خستووەتە سەر؛ هاوکات وەزارەتی پلاندانانی عێراق بە فەرمی بڕیارەکەی پەسەند کردووە و کۆدی تایبەتی بۆ داناوە.
​ئێمە لە لقی گەرمیانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، وەک چۆن لە ڕابردوودا دژی هەر هەوڵێکی تەعریب، گۆڕینی دیموگرافیا و دەستکاریکردنی یەکە ئیدارییەکان بووین لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، لە ئێستا و داهاتووشدا بە توندی دژی هەر هەوڵێکی لەو شێوەیە دەوەستینەوە.
​لەکاتێکدا حزبە کوردستانییەکانی سنوورەکە ئەرکی خۆیان جێبەجێ کردووە، بە پێویستی دەزانین “دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم” بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرکردایەتی سیاسیی کورد و نوێنەرانی کورد لە بەغداد، فشارێکی ڕاستەقینە بخەنە سەر وەزارەتی پلاندانانی عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم بڕیارە و ڕێگریکردن لە هەر هەنگاوێکی تەکڕەوانە.
​لقی گەرمیانی
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
24ی شوباتی 2026

پەیوەندیدار